Sarmand Hameed
17 تشرینی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 17 تشرینی دووەم 2021
هەولێر - AA
سەرۆكی پێشووی هەرێمی کوردستان، مەسعود بارزانی پێشوازیی کرد لە سەرۆكی رەوتی حیكمەی نیشتمانیی عێراق، عەممار حەكیم.
بەگوێرەی ئەو راگەیەندراوەی کە لە بارەگای بارزانی بڵاوکراوەتەوە لە دیدارەكەدا، بیروڕا لەبارەی بارودۆخ و دوایین پێشهاتەكانی ناو گۆڕەپانی سیاسیی عێراق ئاڵوگۆڕ كراوە، هەروەها دەرئەنجامەكانی هەڵبژاردن و چەند پێشنیارێک بۆ پڕۆسەی سیاسیی دوای هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق تاوتوێ كراون.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشدراوە کە سەرۆكی رەوتی حیكمە داوای لە مەسعود بارزانی كردووە، رۆڵی میحوەریی خۆی لە بەدیهێنانی سەقامگیری سیاسیی و نزیككردنەوەی بۆچوونی لایەنە عێراقییەكان بگێڕێت.