مەسرور بارزانی پێشوازی لە شاندێکی تورکیا کرد

Arbil
ھەولێر - AA
سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان-عێراق، مەسرور بارزانی و شاندێکی تورکیا، پەرەپێدانی پەیوەندییەکانییان تاوتوێکرد و گفتوگۆیان لەسەر دواین پێشھات و گۆڕانکارییەکانی سووریا و ناوچەکە کرد.
سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی پێشوازی لە شاندێکی تورکیا بە سەرۆکایەتیی بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری عێراق و ئێران لە وەزارەتی دەرەوەی تورکیا باڵیۆز عەلی ڕزا گوینەی کرد.
ماڵپەڕی حکوومەتی ھەرێم بڵاویکردووەتەوە کە لە کۆبوونەوەیەکدا کە کۆنسوڵی گشتیی تورکیا لە ھەرێم ئەرمان تۆپچو ئامادەی بوو، پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە لەسەر بنەمای پەرژەوەندیی ھاوبەش و دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کرا.
لە بەشێکی دیکەدا ئاماژە بەوەکراوە کە پێویستی چارەسەرکردنی کێشەکانی ھەرێم و حکوومەتی فیدراڵ و مسۆگەرکردنی مافە دەستووریی و بەشە بوودجەی ھەرێم و دوایین پێشھات و گۆڕانکارییەکانی سووریا و پاراستن و گەرەنتیکردنی مافەکانی پێکھاتەکانی ئەو وڵاتە بەشێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن