Heman Hussein Yaseen
17 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 17 کانوونی یەکەم 2021
ههولێر - AA
سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی لەبارەی لافاوەکەی شاری ھەولێر پەیامێکی بڵاوکردەوە و پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵەی قوربانییان کردووە و دەزگا پەیوەندارەکانیشی راسپاردووە بۆ بەھاناوەچوونی ھاووڵاتییان.
سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی لە پەیامەکەیدا رایگەیاندووە: ''بە داخێکی زۆرەوە، بە ھۆی بارانی بەخوڕ و بەھێزی دوێنێ شەو و بەرەبەیانی ئەمڕۆ ، لافاو لە چەند گوند و ناوچەیەکی شاری ھەولێر دروست بوو، لە ئەنجامدا ژمارەیەک ھاووڵاتی گیانیان لە دەستدا و زیانێکی زۆری ماددیشی لێ کەوتووەتەوە. پرسە و سەرەخۆشی قووڵی خۆم لە بنەماڵە و کەسوکاریان دەکەم و ھاوخەمیانم. خوای مەزن گیانیان بخاتە بەر دلۆڤانی خۆی".
سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەزگا پەیوەنددارەکانیشی راسپاردووە بۆ بەھاناوەچوونی بەپەلەی ھاووڵاتییان و لەبەشێکی راگەیاندراوەکەدا ھاتووە: ''دەزگا پەیوەندیدارەکانمان ڕاسپاردووە، کە بە پەلە بە ھانای زیانلێکەوتووانەوە بچن و ھەرچی پێویست بێت، بۆ ھاوکاریکردنیان و دانبینکردنی پێداویستییەکانیان ئەنجامی بدەن''.