فڕێدانی زبڵ و خاشاکی قەزای چۆمان سرووشتی باڵەکایەتی شێواندووە

Arbil
هەولێر - AA
ئەگەرچی ناوچەی باڵەکایەتی سرووشتێکی جوان و دڵگیری هەیە و ساڵانە لە وەرزە جیاوازەکاندا ژمارەیەکی زۆر گەشتیاران ڕووی تێدەکەن و فێستیڤاڵە کلتوورى و هونەرییەکانی لێ ئەنجام دەدەن بەڵام فڕێدانی زبڵ و پاشماوەی ناحیەی قەسرێ و سەنتەری قەزای چۆمان لە گوندێکی سەر بە قەزاکە دیمەنێکی ناشرینی بەناوچەکە بەخشیووە و بووەتە هۆی بڵاوبوونەوەی بۆنێکی ناخۆش و پیسکردنی ژینگەی دەڤەرەکە.
ماوەی کەمتر لە ساڵێک دەبێت، زبڵ و پاشماوەی شارەدێی قەسرێ و سەنتەری قەزای چۆمان لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، لە گوندی کەوەرتەی سنووری قەزاکە فڕێ دەدرێت و سەرەڕای بڵاوبوونەوەی بۆنێکی ناخۆش، دیمەنێکی ناشرینیشی بە شوێنەکە بەخشیووە.
زبڵ و پاشماوەکان لەسەر گردێکی قەراخ شەقامی هامڵتۆن بەشێوەیەکی نا تەندروست فڕێ دەدرێت و هەندێکجار لەگەڵ هەڵکردنی با، هەندێک لە پاشماوەکانی وەک نایلۆن و کارتۆن بوتڵی ئاو دەکەونە ناو ئەو ڕووبارەی کە بە بەردەم گوندەکە تێپەڕ دەبێت، وێڕای ئەوەی بۆنێکی ناخۆش لە دەروازەی قەزای چۆمان هەستی پێ دەکرێت.
شوێنی زبڵ فڕێدانەکە کەوتووتە ناو سروشتێکی پاک و لە سێ لایەوە سەوزاییە و شەقامی هامڵتۆن و ڕووباڕی چۆمان هاوتەریب بە بەردەمی شوێنەکەدا تێپەڕ دەبن.
ناوچەی باڵەکایەتی کە قەزای چۆمان ناوەندی ناوچەکەیە و بە دووری ١٨٠ کیلۆمەتر دەکەوێتە باکووری شاری هەولێر و بەهۆی هەڵکەوتەی جوگرافی و سرووشتە دڵگیرەکەیەوە ساڵانە گەشتیارێکی زۆر ڕووی تێدەکات.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن