Zana Natık Kerem
20 تشرینی دووەم 2024•نوێکردنەوە: 21 تشرینی دووەم 2024
ھەولێر ــ AA
سەرکۆماری عێراق، عەبدولـلەتیف ڕەشید لە پڕۆسەی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان خۆی تۆمار کرد و ڕایگەیاند کە داتاکانی سەرژمێریی بۆ گەشەپێدانی ئابووریی و کۆمەڵایەتی گرنگن.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆماریی عێراق لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ئەمڕۆ چوارشەممە لە چوارچێوەی پڕۆسەی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان، زانیارییە تایبەتەکانی عەبدولـلەتیف ڕەشید، لەلایەن تیمی سەرژمێرییە تۆمارکراوە.
ڕاشیگەیاندووە کە سەرکۆماری عێراق لە میانی پێشکەشکردنی زانیارییە تایبەتییەکانی لە پڕۆسەی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان، جەختی لەسەر گرنگی پڕۆسەكە کردووەتە بۆ بەدەستھێنانی زانیاری و ئامار و داتای ورد.
ئەوەشی خستووەتەڕوو ، عەبدولـلەتیف ڕەشید ڕاشیگەیاندووە کە داتاکانی سەرژمێریی بۆ پلانەکانی گەشەپێدانی ئابوریی و کۆمەڵایەتی گرنگن، چونکە ڕەنگدانەوەی دەبێت لەسەر دابینکردنی خزمەتگوزاری بۆ سەرجەم عێراقییەکان.
ھەروەھا باسی لەوەش کردووە، سەركۆماری عێراق داوایشی لە ھاووڵاتییان کردووە کە ھاریکاری تیمە تایبەتەکانی سەرژمێریی بکەن بۆ سەرخستنی ئەم پرۆسە گرنگە.