Fakhradın Ibrahım Mohammad
11 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 11 کانوونی دووەم 2020
ھەولێر - AA
سەرکوەزیرانی کاربەڕێکەری عێراق عادل عەبدولمەھدی بە یاوەری شاندێکی باڵای بەرپرسانی عێراق گەیشتە ھەولێر و لە لایەن سەرۆکی ھەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی پێشوازی لێکرا.
بە پێی زانیارییەکان، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە ھەولێر لەگەڵ ھەریەکە لە سەرۆکی ھەرێم نێچیرڤان بارزانی و سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و دواتر سەرۆکی پێشووی ھەرێمی کوردستان مەسعود بارزانی کۆدەبێتەوە و چاوڕوان دەکرێت، دۆخی عێراق و بە تایبەت رووداوەکانی دوای کوشتنی فەرماندەی فەیلەقی قودس قاسم سولەیمانی لە عێراق، تەوەری سەرەکی دیداری نێوان سەرۆکوەزیران عادل عەبدولمەھدی و بەرپرسانی باڵای ھەرێمی کوردستان دەبێت.
دوای دەستلەکار کێشانەوەی، ئەوە یەکەم سەردانی سەرۆکوەزیرانی عێراق عادل عەبدولمەھدیە بۆ ھەرێمی کوردستان.