Sarmand Hameed
15 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 22 کانوونی یەکەم 2021
هەولێر - AA
سوپاسالاری پێشمەرگە، جەمال محەمەد میحوەری دووی قەرەتەپە و هەردوو لیوای ۹ و ۱۷ی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگەی لەو میحوەرە لە سنووری گەرمیان بەسەرکردەوە.
بەگوێرەی ئەو راگەیاندراوەی کە لە وەزارەتی پێشمەرگە بڵاوکراوەتەوە، مەبەستی سەردانەکەی سوپاسالاری پێشمەرگە بۆ لە نزیکەوە ئاگاداربوون بووە لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنی کێوماڵکردنی ناوچەکانی سنووری میحوەری دووی قەرەتەپە کە تیایدا هەردوو لیوای ۹ و ۱۷ پیادەی وەزارەت، لەگەڵ هێزەکانی حەفتا بەشداربوون.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە دراوە کە بەهۆی ئەوەی، دوای کۆتایی هاتنی ئۆپەراسیۆنی کێوماڵکردنی ناوچەکە و پاککردنەوەی لە تیرۆرستان و تێکدانی مۆڵگەکانیان، هەردوو لیوای ٩ و ١٧، لە چەند شوێنێکی نوێ لە ناوچەکە جێگێر بوون، سوپاسالار پێشمەرگە بۆ ئاگاداربوون لە چۆنییەتی دانانی سەنگەرەکان، لێکۆڵینەوە لە بابەتەکانی سەنگەرسازی هێزەکان و چۆنیەتی پاراستنی ناوچەکە و رێگا و چارەسەرەکان و پێدانی زانیاریی و رێنمایی، بۆ بەهێزکردنی تواناکانی رووبەڕووبوونەوەی هێزەکانی پێشمەرگە لەگەڵ داعش، مەبەستێکی دیکەی سەردانەکەی سوپاسالاری پێشمەرگە، بوو.