Rewa Mahmood Hasan
22 حوزەیران 2020•نوێکردنەوە: 23 حوزەیران 2020
سلێمانی - AA
کاتژمێر پێنجی بەرەبەیانی ئەمڕۆ، هونەرمەندی ناسراوی میللی، عەتا چاوشین بەھۆی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) گیانی لەدەست دا.
رۆژی ١٧ی ئەم مانگە هونەرمەند عەتا چاوشین تووشی کۆرۆنا دەبێت و رەوانەی نەخۆشخانەی شەهید ئاسۆ دەکرێت کە تایبەتە بە کۆرۆنا.
عەتا چاوشین دوای مانەوەی لە نەخۆشخانە و پێدانی پلازمای چاکبووەوەکان و جێگیرکردنی لەژێر ئامێری ئۆکسجیندا، بەرەبەیانی ئەمڕۆ گیانی لەدەست دا.
بەپێی زانیاریەکان کە لە نەخۆشخانەی شەهید ئاسۆوە دەستکەوتوون، ماوەی رۆژێک دەبوو کە عەتا چاوشین لە هۆش خۆی چووە و لەژێر ئامێری پێدانی ئۆکسجیندا بووە، بەڵام جەستەی وەڵامدانەوەی نەبووە بۆ زۆرێک لە چارەسەرییەکان کە بۆی کراوە.
لە ماوەی پێشوودا، ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ وەک هەر چینێکی تر هونەرمەندانیشی گرتۆتەوە لەوانە؛ نەرمین کاوانی، یاسین قادر بەرزنجی، عەتا چاوشین و ئازادی خەیات و لەئێستادا، دۆخی تەندروستیی زۆربەیان جێگیرە.