Dlshad Saifaalddin Ahmed
18 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 22 حوزەیران 2019
سلێمانی ـ AA
سیمینارەکە ئەمڕۆ لە ھۆڵی گراند میلینیۆم لە سلێمانی بەبەشداری بەرپرسانی حکومی لە کەرتی کشتوکاڵ و مامۆستایانی زانکۆ و ژمارەیەک لە جووتیاران و پسپۆڕانی ھۆڵەندی دەستی پێکرد و ماوەی یەک رۆژ دەخایەنێت.
سەرپەرشتیاری سیمینارەکە، رەھێڵ عەزیز لەو بارەیەوە بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "ئەم سیمینارە لە لایەن سەنتەری بازرگانی ھۆڵەندی سازکراوە، ئامانج لێی ئەوەیە سەکۆیەک دروست بکەین بۆ نوێنەرانی لایەنە حکومی و ئەھلی و زانکۆ و پەیمانگاکان تاوەکو پێکەوە گفتوگۆی چڕ بکەین و ئاڵوگۆڕی ئەزموونەکان بکەین لەسەر کەرتی کشتوکاڵی کە چۆن ئەم کەرتە بەرەو پێشەوە ببەین بە ھاوکاری کۆمپانیا ھۆڵەندییەکان".
لە سیمینارەکەدا ژمارەیەک پسپۆڕی بواری کشتوکاڵی ھۆڵەندی بەشدارن، سەرپەرشتیاری سیمینارەکەش باسی لەوە کرد کە دەیانەوێت سوود لە ئەزموونی کشتوکاڵی ھۆڵەندییەکان وەربگرن کە لە ناوخۆ و دەرەوەی ھۆڵەندا ئەزموونی باشیان ھەیە.
ئەو ھەروەھا گوتی: "کەرتی کشتوکاڵی ھەرێم لە ئاستێکی باشدا نییە و ناتوانێت پێداویستییەکانی ناوخۆ بەرھەم بھێنێت، بۆیە ئەم سەنتەرە دەیەوێت ھاوکاری و ئاڵوگۆڕی بیروڕا و ئەزموون بکات لە رێگەی پڕۆژەکانەوە بۆ باشترکردنی کەرتی کشتوکاڵی و بەرھەمە کشتوکاڵییەکان".