Rewa Mahmood Hasan
13 مای,س 2020•نوێکردنەوە: 14 مای,س 2020
سلێمانی - AA
لە چوارچێوەی رێگرییەکان لە بڕینی دار و رەژوو کردنیان، سێ کورەى رەژوو تێکدەدرێت.
لەئێستادا بڕینى دارى دارستانەکان و رەژووکردن بۆتە دیاردەیەک لەلایەن هەندێک لە هاووڵاتییان و گوندنشینان، هەرچەندە مەفرەزەکانى پۆلیسى دارستان بەردەوامن لە رێگریکردن لە سەرپێچیکاران، بەڵام هاووڵاتییان بێگوێدانە بەرپرسیاریەتى، سروشت و ژینگەى کوردستان دەشێوێنن بۆ ئەو مەبەستە توانرا لە بنکەى ناڵپارێز سێ کورەى رەژوو تێکبدرێت.
لەمبارەیەوە بەڕێوەبەری راگەیاندن لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی، عمید هێمن كمرخان رایگەیاند "لە ئەنجامی دەرچوونێکی مەیدانی مەفرەزەیەکی بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی ناڵپارێز بۆ سنووری گوندەکانی (مێرگەسور، دۆڵە چەوت و رەزڵە) بە سەرپەرشتی ئەفسەری بنکەی ناڵپارێز توانرا سێ کورەی خەڵووز تێکبدرێت، هەروەها دەستگیرا بەسەر ژمارەیەکی زۆر لە خەڵوزی ئامادەکراو، بەڵام خاوەنەکەی نادیارە".