عێراق

زاخۆ.. ئاگر لە کەمپی قادیا کەوتەوە

لە کەمپی قادیا له‌ سنووری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ كه‌ تایبەت بە ئاوارەکانی شنگالە، ئاگر کەوتەوە و جگە لە زیانی ماددی هیچ زیانێکی گیانی بەدواوە نەبوو.

Rawan Subhi Obaiullah  | 12.01.2026 - نوێکردنەوە : 12.01.2026
زاخۆ.. ئاگر لە کەمپی قادیا کەوتەوە

Dahuk

دھۆک - AA

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانی زاخۆ بڵاویکردەوە، کاتژمێر ٠١:٤٥ خولەکی بەیانی ئەمڕۆ پەیوەندی بە ژووری کۆنتڕۆڵی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانی زاخۆ کرا بە کەوتنەوەی ئاگر لە کەمپی قادیای تایبەت بە ئاوارەکانی شنگال.

ئاماژە بەوەشکراوە: "لە رووداوەکە دا ئاگر لە چوار خێوەتی پەنابەران کەوتەوە و خێوەتەکە بەتەواوەتی سووتا و توانیویانە لە زووترین کاتدا ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن و جگە لە زیانی ماددی ھیچ زیانێکی گیانیی بەدواوە نەبوو".

تا ئێستا چەندین جار ئاگر لە کەمپەکانی ئاوارەی شنگال کەوتۆتەوە، بۆ رووداوەکەی ئەمرۆش ھۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە ئاشکرا نەبووە.

کەمپی قادیا کە ئاوارەکانی شنگالی تێدا نیشتەجێن دەکەوێتە سنوری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، زیاتر لە سێ ھەزار خێزانی ئێزدیی تیادا نیشتەجێیە کە بەھۆی ھێرش و پەلامارەکانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش بۆ سەر شنگال لە ھاوینی ٢٠١٤دا، ئاوارە بوون و لەو کەمپەدا گیرسانەوە.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın

هه‌واڵه‌ هاوشێوه‌كان