Rewa Mahmood Hasan
13 ئادار 2023•نوێکردنەوە: 13 ئادار 2023
سلێمانی - AA
بە دروشمی "پاش ٢٠ ساڵ عێراق و ناوچەکە لەنێوەندی ئاڵنگارییە جیھانییە نوێیەکان"، دیداری سلێمانی بەڕێوەدەچێت.
بڕیارە ١٥ و ١٦ی ئەم مانگە لە زانکۆی ئەمریکی، حەوتەمین دیداری سلێمانی بە بەشداری ژمارەیەکی زۆر سیاسەتمەداری نێودەوڵەتی و ناوچەیی بەڕێوەبچێت.
ئەمە بۆ جاری حەوتەمە زانکۆی ئەمەریکی لە سلێمانی دیداری لەم جۆرە ساز دەکات و تیایدا بابەتەکانی سیاسەت، ئابووری، ژینگە، یاسا، مافی مرۆڤ، تەندروستی، وزە و چەندین پرسی دیکەی گرنگ باس دەکرێن.
لە ماوەی دوو رۆژی دیدارەکەدا، کەسانی بیرمەند، پسپۆڕ، شارەزا و بڕیاربەدەستانی ناوچەکە و جیھان کۆدەبنەوە بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی پرسە ھەر دیارە ناوچەییەکانی جیھان و خستنەڕووی بیروبۆچوونەکان و ئەو خاڵانەی جێی ناکۆکین.