26 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 26 تەمووز 2020
بەغدا ــ AA
شانەی راگەیاندنی ئەمنیی سەربە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق رایگەیاند كە هێزە ئەمنییەكان، 20 مووشەكی كاتیۆشیان لە ناوچەیەكی سەربە پارێزگای سەڵاحەددین دۆزیوەتەوە.
شانەی ناوبراو لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوە داوە كە هێزەكانی بەشداربوو لە قۆناغی چوارەمی ئۆپەراسیۆنی "پاڵەوانەكانی عێراق"دا، 20 كاتیۆشایان دۆزیوەتەوە كە لەژێر زەویدا لە ناوچەكی سەربە پارێزگای سەڵاحەددین شاردرابوونەوە.
لە راگەیەندراوەكەدا زانیاری زیاتر لەوبارەیەوە نەخراوەتەڕوو.
لە ماوەكانی رابردوودا، هێزە عێراقییەكان قۆناغی چوارەمی ئۆپەراسیۆنی "پاڵەوانەكانی عێراق"یان، بە ئامانجی راوەدوونانی تیرۆریستانی داعش لە ناوچەكانی سنووری پارێزگای سەڵاحەددین دەستپێكردبوو ، كە لە میانیاندا ژمارەیەك تیرۆریستی داعش كوژراون، هەروەها ژمارەیەك حەشارگەی تیرۆریستان، خاپووركران.