عێراق, کۆڤید- ١٩

''خەریکە بەقاچاخ گواستنەوەی کەسان تەشەنە دەستێنێت''

-گوتەبێژی پۆلیسی ھاتوچۆی پارێزگای ھەولێر، فازڵ حاجی: ''دوو ئۆتۆمبێل دەستیان بەسەر داگیرا کە پڕبوون لە ھاووڵاتیی عەرەب دانیشتووی دەورووبەری گوێڕ کە بەنیازبوون بە قاچاغ و بێ پشکنین بێنە ناو شاری ھەولێر''.

Heman Hussein Yaseen  | 26.03.2020 - نوێکردنەوە : 28.03.2020
''خەریکە بەقاچاخ گواستنەوەی کەسان تەشەنە دەستێنێت''

Arbil

هه‌ولێر - AA

گوتەبێژی پۆلیسی ھاتوچۆی پارێزگاری ھەولێر، فازڵ حاجی رایدەگەیەنێت کە خەریکە بەقاچاخ گواستنەوەی کەسەکان تەشەنە دەستێنێت و ئاشکرایشی دەکات کە ئەمڕۆ پێنجشەممە، دەستیان بەسەر دوو ئۆتۆمبێلدا گرتووە کە بەنیازی گواستنەوەی خەڵک بوون بەشێوەیەکی نایاسایی.

فازڵ حاجی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردووەتەوە، ئەمرۆ پێنجشەممە، لەلایەن مەفرەزە ھاوبەشەکانی ھاتوچۆ و زێرەڤانی، لەسەر رێگای ھەولێر - گوێر، دوو ئۆتۆمبێل دەستیان بەسەر داگیرا کە پڕبوون لە ھاووڵاتیی عەرەبی دانیشتووی دەورووبەری ناحیەی گوێڕ کە بەنیازبوون بە قاچاغ و بێ پشکنین بێنە ناو شاری ھەولێر.

گوتەبێژی پۆلیسی ھاتوچۆی ھەولێر ئەوەیشی خستووتەڕوو کە لەمیانی لێکۆڵینەوە لەگەڵ شوفێرەکاندا، گوتوویانە کە ھاووڵاتییەکان کرێکاری کۆمپانیان، بەڵام دواتر روونبووەوە کە عەرەبەکان کرێکاری کۆمپانیاکان نین.

فازڵ حاجی ئاشکرایشی کردووە کە سەرجەم سەرنشینەکان رەوانەی پشکنینی پزیشکی کراون و شوفێرەکانیش رادەستی پۆلیس کراون بۆ ئەوەی رووبەڕووی دادگا بکرێنەوە.

گوتەبێژی پۆلیسی ھاتوچۆی ھەولێر جەختیش لەوە دەکاتەوە کە ھەموو ئەوانەی سەرپێچی ھاوشێوە دەکەن، رووبەڕووی دادگایان دەکەنەوە و داواش دەکات کە ھەوڵی تێکدانی ئاسایشی تەندروستی ھەرێم نەدرێت.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın