Heman Hussein Yaseen
16 کانوونی دووەم 2025•نوێکردنەوە: 17 کانوونی دووەم 2025
هەولێر - AA
بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە، شاندی دانوستانکاری ھەرێمی کوردستان لەگەڵ بەغدا، لەگەڵ نوێنەری سەرجەم وڵاتان ببێتەوە.
کۆبوونەوەکە بۆ خستنەڕووی کێشەکانی نێوان ھەولێر و بەغدایە و، باس لەو گیروگرفت و بەربەستانە دەکەن کە لەلایەن بەغداوە بۆ ھەرێمی کوردستان دروست دەکرێت.
ئەم کۆبوونەوەیە لە کاتێکدایە کە بڕیارە ھەفتەی داھاتوو شاندی دانوستانکاری ھەرێم بچنە بەغدا و لەگەڵ بەرپرسانی بەغدا گفتوگۆ لەبارەی کێشەکانی ھەرێمی کوردستان بکەن، بە تایبەت کێشەکانی نێوان ھەرێم و وەزارەتی دارایی عێراق.
ھەفتەی ڕابردوو حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ بەشێک لە فڕاکسیۆنە کوردییەکانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبووە و تاوتوێی پرسی کشانەوەی لە بەغدا کرد.
دواتر سەرۆکی ھەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی سەردانی بەغدای کرد و لەماوەی دوو ڕۆژدا لەگەڵ ھێز و لایەنە سیاسییەکانی بەغدا کۆبووەوە.