Rewa Mahmood Hasan
13 مای,س 2020•نوێکردنەوە: 19 مای,س 2020
سلێمانی - AA
مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی سەرا تۆمەتبارێكیان دەستگیر كرد كە لە چەند بنكەیەكی سەربە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی فەرمانی دەستگیركردنی هەبووە.
پۆلیسی سلێمانی راگەیەندراوێکی بڵاوکردۆتەوە و ئاماژەی بەوە داوە مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی سەرا تۆمەتبارێكیان دەستگیر كرد كە لە چەند بنكەیەكی سەربە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی فەرمانی دەستگیركردنی هەبووە.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "دوای كۆكردنەوەی زانیاری و دیاریكردنی شوێنی تۆمەتبار ، شەوی ١٠ی ئایار سەعات ٧:٣٠، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی سەرا تۆمەتبارێكیان دەستگیر كرد كە لە چەند بنكەیەك فەرمانی دەستگیركردنی هەبووە و لەكاتی دەستگیركردنیشیدا رووبەڕووی هێزەكانی پۆلیس بۆتەوە و تەقەی كردبوو".
لە راگەیەندراوەکەدا زانیاری کەسیی تۆمەتبارەکە بڵاوکراوەتەوە بەناوی (ه ، م ، ع) لە دایكبووی ١٩٩٢ی دانیشتوی شاری سلێمانی كە لە چەند بنكەیەك داواكراوە و پێشتریش تەقەی لە مەفرەزەیەكی بنكەی پۆلیسی ئیبراهیم ئەحمەد كردبوو لەكاتی چوونیان بۆ دەستگیركردنی.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "بەبڕیاری بەڕێز دادوەر و بەپێی ماددەی (٤٠٥- ٣١ ، ٢٢٩ و ٤٣٠) كە برینداركردن و سەرانەوەرگرتن و هەرەشەكردنە لە هاووڵاتیان راگیراوە و لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.