عێراق

بەرەبەیانی ئەمڕۆ دوو ھێرش کرایە سەر ھێزەکانی پێشمەرگە

Heman Hussein Yaseen  | 24.03.2026 - نوێکردنەوە : 24.03.2026
بەرەبەیانی ئەمڕۆ دوو ھێرش کرایە سەر ھێزەکانی پێشمەرگە

Arbil

هەولێر - AA

ئەمڕۆ سێشەممە دوو ھێرشی جیاواز کرایە سەر ھێزەکانی پێشمەرگە و دەنگۆی ژمارەیەکی زۆر قوربانی ھەیە و تا ئێستا وەزارەتی پێشمەرگە ھیچ ڕاگەیاندراوێکی لەمبارەیەوە بڵاونەکردووەتەوە.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە لە دوو کاتی جیاواز دوو ھێرش کراوەتە سەر بارەگاکانی فیرقەی ٧ لە گوندی کەلەکین سنووری قەزای خەلیفان لە پارێزگای ھەولێر.

بەپێی زانیارییەکان لە ھێرشی یەکەم پێنج مووشەک ئاراستەی بارەگاکە کراوە و لە ھێرشی دووەمجاریش یەک مووشەک ئاراستەی بارەگاکە کراوە و، بەھۆیەوە ژمارەیەک قوربانی لێکەوتووەتەوە بەڵام تا ئێستا وەزارەتی پێشمەرگە ھیچ ڕاگەیاندراوێکی لەمبارەیەوە بڵاونەکردووەتەوە.

ئەمە لە کاتێکدایە کە لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، زیاتر لە ٢٠ دڕۆن و شەش مووشەک ئاراستەی سنووری پارێزگای ھەولێر کراوە و کە ژمارەیەک لە دڕۆنەکان لە گوندەکانی دەوروبەری فڕۆکەخانە کەوتوونەتەوە و بەھۆیەوە چەندین ھاووڵاتیی ماڵەکانیان جێھێشتووە.



بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın