Heman Hussein Yaseen
22 تشرینی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 23 تشرینی دووەم 2022
هەولێر - AA
بارەگای پارتی ئازادی کوردستان کە حزبێکی ئۆپۆزسیۆنی ئێرانە و بارەگاکەی کەوتووەتە ناحیەی پرێ لە رێگای مووشەکەوە بۆردوومان کرا.
تا ئێستا زیانی گیانی و ماددی لە ئەنجامی بۆردوومانەکە نەزانراوە بەڵام ئەمبوڵانس و تیمەکانی فریاکەوتن بەرەو شوێنەکە بەڕێوەن.
کەمێک پێش ئێستاش لە ئاسمانی قەزای کۆیە، درۆن بینرابوو دواتر لە لایەن هيزە دژبەرەکانی ئێران تەقەی لێکرا و لە ئاسمانی قەزاکە دوورکەوتەوە.
پێشتریش لە ٢٨ی ئەیلوول، کۆماری ئیسلامی ئێران چەند شوێنێکی لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان بۆردوومان کرد و یەکێک لەوانە بارەگای پارتی ئازادی کوردستان بوو لە ناحیەی پردێ کە تیاییدا ژمارەیەک قوربانی لێکەوتەوە.
رۆژی ١٤ ی تشرینی دووەم، جارێکی دیکە کۆماری ئیسلامیی ئێران حزبە ئۆپۆزسیۆنەکانی ئێرانی لە کۆیە بۆردوومان کرد، هاوکات دووشەممەی رابردوو جارێکی دیکە لە رێگای درۆنی بۆمبرێژکراو و مووشەکەوە، قەزای کۆیە و گوندی جەژنیکانی سەر بە ناحیەی بەحرکە بۆردوومان کرا