Muhammed Ali Kamal
25 ئادار 2022•نوێکردنەوە: 25 ئادار 2022
سلێمانی-AA
باڵیۆزی توركیا به‌غدا، عه‌لی ره‌زا گونه‌ی بڵاوی كرده‌وه كه میوانداریی شاندی پارتی دیموكراتی كوردستانیان كردووه.
له هه‌ژماری فه‌رمی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، عه‌لی ره‌زا گونه‌ی وێنه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ شاندی پارتی بڵاو كردووه‌ته‌وه و نووسیویه‌تی:
"له باڵیۆزخانه میوانداریی شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان‌مان كرد".
شانده‌كه‌ی پارتی كه به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی دیدار و كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان و نوێنه‌رانی وڵاتان سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنی سه‌ركۆماری عێراق له‌به‌غدان، له هه‌ریه‌ك له ئەندامی مەکتەبی سیاسیی، جەعفەر ئێمینکی و جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، شاخەوان عەبدوڵڵا و سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، ئومێد سەباح و سەرۆکی نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێم لە بەغدا، فارس عیسا و بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری تورکیا لە فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێم، عەبدولسەلام رەشید پێكهاتوون.