Cankut Taşdan
09 ئەیلوول 2021•نوێکردنەوە: 09 ئەیلوول 2021
ئەنقەرە- AA
لە شاری ئەنقەرە ئۆپەراسیۆنێک بۆ دەستگیرکردنی ١٥ هاووڵاتی بیانی کە پەیوەندییان بە داعش-ەوە هەبووە ئەنجامدرا و توندرا، ١٣ لە گومانلێکراوەکان دەستگیر بکرێن.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست ئاژانسی ئانادۆڵو کەوتوون، تیمەکانی بەڕێوبەرایەتی هۆبەی هەواڵگریی و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر سەربە بەڕێوبەرایەتیی ئاسایشی ئەنقەرە پەیوەندی ١٥ هاووڵاتی بیانی دانیشتووی ئەنقەرە-یان بە رێکخراوی تیرۆریستی داعش-ەوە ئاشکرا کرد.
دواتر هێزەکانی پۆلیس، ئۆپەراسیۆنێکیان بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکان ئەنجامدا و تواندرا ١٣ لە گومانلێکراوەکان دەستگیر بکرێن.
هەوڵەکانیش بۆ دەستگیرکردنی دوو گومانلێکراوەکەی دیکە بەردەوامن.