Rawan Subhi Obaiullah
27 کانوونی یەکەم 2025•نوێکردنەوە: 27 کانوونی یەکەم 2025
دهۆك - AA
بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە ژمارەیەک دووکانی کەمپی باجد کەنداڵ، لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ ئاگر کەوتووەتەوە و بە هۆیەوە دەیان دووکان سووتاون.
بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانی زاخۆ، موقەدەم جەمال هەسن به ئاژانسی ئانادۆڵوی ڕایگەیاند: "بە هۆی ئاگرکەوتنەوە لە کەمپی باجد کەنداڵ لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، زیاتر لە ٣٠ دووکان بە تەواوی کەلوپەکانییانەوە سووتاون".
بە گوتەی بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانی زاخۆ، لە ڕووداوەکەدا هیچ زیانێکی گیانی نەبووە و تیمەکانی بەرگریی شارستانی ئاگرەکەیان کۆنتڕۆڵ كردووه.
بە گوێرەی زانیارییەکان ئاگرەکە بەهۆی شۆرتی کارەباوە دروست بووە.
لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، چوار کەمپی ئاوارەکان ھەن کە یەکێکیان کەمپى باجد کەنداڵە و زۆربەی ئەوانەی کە لە کەمپەکەدا نیشتەجێن، ئاوارەکانی سنووری قەزای شنگالن و بە هۆی ئاسایینەبوونەوەی دۆخی قەزاکەیان ناتوانن بگەڕێنەوە.