Sangar Hamad Azeez
04 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 05 تەمووز 2018
مەدرید - AA
یانەی بارسێلۆنا رەتی دەکاتەوە کاتی خۆی بەشێوەیەکی نایاسایی نەشتەرگەری جگەری بۆ یاریزانی پێشووی یانەکە ئێریک ئەبیدال ئەنجام دابێت و جگەری بۆ گواستبێتەوە.
یانە کەتەلۆنییەکە لە روونکردنەوەیەکدا ئەو دەنگۆ و بانگەشانەی رەتکردەوە کە سەبارەت بە گواستنەوەی جگەر بۆ ئەرێک ئەبیدال دەکرێت.
ماڵپەری "El Confidencial"ی ئیسپانی تۆمارێکی دەنگی بڵاوکردەوە کە تیایدا وا دەردەکەوێت کە بەشێوەیەکی نایاسایی جگەریان بۆ ئەریک ئەبیداک گواستبێتەوە.
جێگای ئاماژەیە ئەو ماڵپەڕە رەتی دەکاتەوە کە کاتی خۆی ئەبیدال جگەری لە ئامۆزای خۆی گواستبێتەوە و لەمبارەیەوەش تۆماری دەنگی ساندرۆ رۆسێل ی سەرۆکی پێشووی ئەو یانەیە بڵاوکراوەتەوە کە بە پارە جگەر لە کەسێکی دیکە کڕاوەو بۆ ئەبیداڵ گواستراوەتەوە.