Sangar Hamad Azeez
07 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 08 تەمووز 2018
ئیستانبوڵ - AA
گۆڵپارێزی یانەی یوڤانتوسی ئیتاڵی، جانلویجی بوفۆن دوای ١٧ ساڵ لە یاریکردن بۆ یانەکەی، دواجار خانمەپیرەکەی بەجێهێشت و رووی لە یانەی پاریس سانجێرمان کرد.
یانەی یوڤانتوس، لە ماڵپەڕی تایبەتی خۆی جێهێشتنی گۆڵپارێزە تەمەن ٤٠ ساڵییەکەی بۆ یانە پاریسییەکە دووپات کردەوە.
بوفۆن کە یەکەمجارە لەدەرەوەی وڵاتەکەی بۆ یانەیەکی بیانی یاری بکات، لە لێدوانێکیدا گوتی: "ئامانجەکانی پاریس سانجێرمان دەزانم. بەهەموو وزەم یاری دەکەم بۆ بردنەوە. یارمەتی یانە نوێیەکەم دەدەم تا ئامانجەکان بهێنینە دی".
بۆفۆن لەگەڵ خانمە پیرەکە ٦٥٦ یاری ئەنجامداوە و نۆ جاریش خولی ناوخۆی وڵاتەکەی بەدەستهێناوە.