Zana Natık Kerem
23 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 24 کانوونی یەکەم 2018
ئیستانبوڵ ــ AA
ئەو کارە دەستییانەی کە ئافرەتێکی بەھرەمەندی تورک بەناوی موبرە گویل ئۆکسۆز بەرھەمی ھێناون و لە پێشانگایەکدا نمایشیکراون بە ھۆی قەشنگییانەوە، بووەنەتە جێگەی سەرسامی ئەو گەشیارانەی لەسەر ئاستی ناوخۆ و ئەورووپا سەردانی پێشنگاکە دەکەن.

موبرە گویل ئۆکسوز لە کارەکانیدا، تاکنیکی وێنەی سێ رەھەندەی و شێوازی کۆنی ھەردوو سەردەمی سەلجوقی و عوسمانی تێکەڵ بەیەک دەکات.
لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، موبرە گویل ئۆکسوز رایگەیاند کە لە بەشداری لە ژمارەیەکی زۆر پێشانگا و کۆنگرە ھەمەجۆرەکان لە جیھان دەکات لە پێناو ئەوەی خەڵکی بە کارەکانی ئاشنا بکات کە جوانی، شێوازی کۆن و تێکەڵکردنی رەنگەکان لە کارەکانیدا رەنگدەدەنەوە.

موبرە گویل ئۆکسوز ئاماژە بەوەدەکات کە ئەو لە ساڵانی رابردوودا، کاری بازرگانی کردووە و ژمارەیەک پۆستی باڵای لە کۆمپانیا وەبەرھێنانەکان بەڕێوەبردووە، بەڵام دواتر بڕیاریداوە واز لە کاری بازرگانی بھێنێت و دەست بکات بە کاری ھونەری دەستی.
روونیشیکردەوە کە ھەوڵدەدات لە میانی فێرکردن و راھێنانی گەنجان، کارە دەستییەکانی لە نەخش و نەخشاندن، چنینی شێوازی کۆن بگوازێتەوە بۆ نەوەکانی داھاتوو.

موبرە گویل ئۆکسوز گوتی: "لە میانی نمایشکردنی کارە دەستییەکانم، دەمەوێت گرنگی ھونەری تورکی و شێوازی کۆنی عوسمانی بۆ جیھان روون بکەمەوە".