قهیسەری
وەزیری ووزەو سەرچاوە سروشتیەکانی تورکیا تانەر یڵدز ئاشكرایكرد کە داهاتی نەوتی هەرێم بە شێوەیەکی دادپەروەرانە دابەش دەکرێ.
یڵدز ئاماژەی بەوەدا کە لەکاتی سەردانی وەزیری نەوتی عێراقی بۆ تورکیا باس لەوە کراوە کە رۆژانە ١٠٠ هەزار بەرمیل نەوتی هەرێم دەتوانرێ بنێردرێتە دەرهوه.
یڵدز لە بهردهوامی قسهكانیدا گووتی: "ئێمە لەگەڵ برا عێراقییەکانمان کۆدەبینەوە ، من لەو بڕوایەدانیم کە قۆناغەکە بەرەو خراپتر بچێ ، نەوتەکە نەوتی عێڕاقە ، داهاتەکەش کە لەناو هالك بانكدا کۆدەکرێتەوە ، وەک هەرێم ئاماژەی پێ کردووە بەشێوەیەکی دادوهرانه دابەش دەکرێ ، کەبەپێێ دەستوری عێراق ئەمە جیا کراوەتەوە و لەسەدا ٨٣ بۆ ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی حکومەتی مەرکەزی و لەسەدا ١٧ ش بۆ ناوچەکانی هەرێم دهبێ، ئێمە هیچ کات شتێک ناکەین دژ بە ڕێککەوتنەکان بەتایبەت لەبارەی هێڵی بۆری نەوتی خاوی یومورتاڵکی کەرکوک بێ و هیچ کاتێکیش دژی ئەو رێککەوتنە کارمان نەکردووە."