Ramal Abdullah Mahmood
20 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 21 ئاب 2017
سینگاپور – AA
سەرۆکوەزیرانی تورکیا بینالی یڵدرم بە فڕۆکەی تایبەتی "TÜR" گەیشتە سینگاپور.
لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سینگاپور چانگی، لەلایەن باڵیۆزی تورکیا لە سینگاپور، موراد لوتمەن و خاتوو ئیدیلی هاوسەری، گەورە راوێژکاری وەزارەتی دەرەوەی سینگاپور ئاڵبەرت چوا، جێگری بەڕێوەبەری گشتیی پڕۆتۆکۆڵی وەزارەتی دەرەوەی سینگاپور لۆهـ تەک کەیات و ژمارەیەک بەرپرسی دیکە پێشوازی لە سەرۆکوەزیران یڵدرم کرا.
یڵدرم و شاندی یاوەری ماوەیەک لە هۆڵیڤی ئای پی پشوویان دا. دواتر بەشی تێرمیناڵی نوێی فڕۆکەخانەکەیان بەسەرکردەوە.
شاندی یاوەری یڵدرم پێکهاتوون لە هەریەک لە جێگرانی سەرۆکوەزیران مەهمەت شیمشەک و رەجەب ئاکداغ و وەزیری تەکنەلۆژیا و پیشەسازی و زانست، فاروق ئۆزلو، وەزیری ئابووری نیهات زەیبەکچی، وەزیری گومرگ و بازرگانی بولەنت توفەنکجی، بریکارانی فراکسیۆنی ئاک پارتی لە پەرلەمانی تورکیا موستەفا ئەلیتاش و مەهمەت موش، جێگری سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی هاڕون کاراجان، سەرۆکی کۆمەڵەی دۆستایەتی لە هەردوو پەرلەمانی تورکیا-سیناگپور هالیس داڵکڵچ، جێگری وەزیری دەرەوە ئەحمەد یڵدز، گەورە راوێژکاری وەزارەتی بەرگری ئیسماعیل دەمیر، هەروەها گەورە بەرپرسانیTÜBİTAK, TSE, THY, TUSAŞ/TAI, MÜSİAD وDEİK و ژمارەیەک پەرلەمانتار، بیرۆکرات، خاوەنکاران و رۆژنامەوانان.
لە میانی سەردانە دوو رۆژییەکەی یڵدرم بۆ سینگاپور، لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ئەو وڵاتە لی هسین لونگ و سەرکۆمار تۆنی تان کەنگ یامەوە کۆدەبێتەوە.