سليَمانى
هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان له‌باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی كۆمه‌ڵ له‌شاری سلێمانی كۆبونه‌وه، بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر نوێنه‌ری هه‌ردولایه‌ن له ده‌سته‌ی ئاماده‌كاری كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان.
دوای ته‌واو بونی كۆبونه‌وه‌كه‌ش ئه‌بوبه‌كر عه‌لی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كگرتوو محه‌مه‌د حه‌كیم وته‌بێژی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا ئه‌نجامی كۆبونه‌وه‌كه‌یان ئاشكرا كرد، ئه‌بوبه‌كر عه‌لی گوتی، له‌كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆماندا هه‌ردولا ڕێكه‌وتین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی (خه‌لیل ئیبراهیم) ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتوو نوێنه‌ری هه‌ردولامان بێت لهلهدهستهی ئاماده‌كاری كۆنگره.
عه‌لی گوتی، سه‌ركه‌وتنی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی به‌لامانه‌وه گرنگه‌و هه‌وڵی ته‌واو ده‌ده‌ین بۆسه‌رخستنی ئه‌و كۆنگره‌یه كهپرسێكی نه‌ته‌وه‌ییه.
له‌لای خۆیه‌وه محه‌مه‌د حه‌كیم گوتی، ده‌بوو وه‌ك سێ لایه‌نه‌كه‌ی ئۆپۆزسیۆن (گۆڕان، یه‌كگرتوو كۆمه‌ڵ) له‌لایه‌ك و سێ لایه‌نه‌كه‌ی ئیسلامیش(یه‌كگرتوو، كۆمه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی) نوێنه‌ری خۆمان هه‌بووایه‌و به‌شداری كردنمان له‌سه‌ره‌تای كۆبونه‌وه‌كاندا به‌هه‌ند وه‌ربگیرایه.
حه‌كیم گوتی، به‌داخه‌وه سته‌ممان به‌رامبه‌ر كرا‌و نوێنه‌ری ئێمه‌یان لهدهستهكه ده‌ست نیشان نه‌كرد بۆیه وه‌ك سێ لایه‌نه‌كه‌ی ئۆپۆزسیۆن بایكۆتی كۆبونه‌وه‌كان كرا، به‌ڵام له‌سه‌ر داوای هێزولایه‌نه‌كان و به‌هۆی ئه‌وه‌ی پرسێكی نه‌ته‌وه‌ییه‌و له‌گه‌ڵ كۆده‌نگی گه‌لی كورداین، بۆیه له‌گه‌ڵ یه‌كگرتوو له‌سه‌ر نوێنه‌ری خۆمان ڕێكه‌وتین.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، هۆكاری بێبه‌شكردنی كۆمه‌ڵ لهدهستهكهدا بۆهۆكاری ژماره ده‌گه‌ڕێته‌وه‌و پارتی و یه‌كێتی نه‌یان ویستووه ئۆپۆزسیۆن 3 كورسیان لهدهستهكهدا هه‌بێت له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌وان دوو كورسییان هه‌بێت.
دوای ده‌ست نیشان كردنی نوێنه‌ری لایه‌نه‌كان و به‌هۆی دیاری نه‌كردنی نوێنه‌ری كۆمه‌ڵی ئیسلامی، دوو لایه‌نه‌كه‌ی تری ئۆپۆزسیۆن (گۆڕان و یه‌كگرتوو) بایكۆتی كۆبونهوهكانییان كرد‌و داوایان كرد نوێنه‌ری كۆمه‌ڵی ئیسلامی لهدهستهكهدا دابنرێت.
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی به ئانادۆل دراوه (پارتی دیموكراتی كوردستان) خوازیاره كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد به زوویی ببه‌سترێ، به‌ڵام ئاماده‌كارییه‌كان بۆ كۆنگره به‌بێ كێشمه‌كێشی پارت و لایه‌نه سیاسییه‌كانی كورد نه‌بوو، دواجار ئاسته‌نگه‌كان تێپه‌ڕێنران.
بریاره كۆنگره‌كه ماوه‌ی سێ رۆژ دریژه‌ی پێبدرێ، چاوه‌ڕوان ده‌كری 500 ئه‌ندامی پارتی و گروپه سیاسییه‌كانی كورد له‌ولاتانی توركیا، سوریا ، ئیران به‌شداری له‌م كۆنگرهیها بكه‌ن.