Kasım İleri,Hemın Othman Mohammed
13 تەمووز 2017•نوێکردنەوە: 13 تەمووز 2017
واشنتۆن - AA
نوێنه‌ری ویلایه‌تی كالیفۆرنیا لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا سەر بە پارتی دیموکرات، براد شێرمان پرۆژه یاسایه‌كی پێشكه‌ش به ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی وڵاته‌كه‌ی كردووە و، تیایدا داوای كردووە کە سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ له پۆسته‌كه‌ی دووربخرێته‌وه به هۆی ئه‌وه‌ی رێگری كردووه له دادپه‌روه‌ری له لێكۆڵینه‌وه‌کان له كاتی به‌دواداچوون بۆ ده‌ستوه‌ردانی رووسیا له هه‌ڵبژاردنه‌كانی 2016دا.
براد شێرمان له داواكاریه‌كه‌یدا بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كردووه كه ده‌ستبه‌جێ له‌سه‌ركارلابردنی به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی ئێف بی ئای، جەیمس كۆمی كه لێكۆڵینه‌وه‌ی ده‌كرد له هه‌بوونی رێككه‌وتنی نهێنی تره‌مپ له‌گه‌ڵ رووسیادا له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا، گه‌وره‌ترین تاوانه له به‌رامبه‌ر به‌رگرتن له دادپه‌روه‌ری.
نوێنه‌ری ویلایه‌تی كالیفۆرنیا لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا سەر بە پارتی دیموکرات، براد شێرمان ئه‌و بانگه‌شانه‌ی وه‌بیرهێناوه‌ته‌وه كه باس له‌وه ده‌كه‌ن تره‌مپ داوای له كۆمی كردبێت بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه له راوێژكاری پێشووی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ی ئه‌مریكا، مایكال فلین و، گوتی: "له هه‌موو ئه‌مانه‌دا دۆناڵد تره‌مپ وه‌ك سه‌رۆكێك هه‌ڵوێستێكی گرتووه‌ته به‌ر كه پێچه‌وانه‌ی پۆسته‌كه‌یه‌تی، هه‌ڵوێستێكی رووخێنه‌ره به‌رامبه‌ر حكوومه‌تی ده‌ستووری، بڕیاردانی پێشوه‌خته‌ی گرتووه‌ته‌به‌ر به‌رامبه‌ر ئامانجی باڵای یاسا و دادوه‌ری و هه‌ڵویستێكی ئازارده‌ری به‌رامبه‌ر گه‌لی ئه‌مریكا گرتووه‌ته‌به‌ر، له‌به‌رئه‌وه دۆناڵد تره‌مپ ده‌بێت تۆمه‌تبار بكرێت، دادگایی بكرێت و له پۆسته‌كه‌ی دووربخرێته‌وه".
هه‌رچه‌نده ئه‌م پرۆژه یاسایه ئه‌گه‌ری دووره به كۆنگرێسدا تێپه‌ڕێت، به‌ڵام هه‌نگاوێكی گرنگه كه وه‌ك پرۆژه یاسایه‌كی فه‌رمی له‌سه‌ر تره‌مپ تۆمار ده‌كرێت.
له كاتێكدا بۆ یه‌كه‌مجاره داواكارییه‌كی له‌و شێوه‌یه له‌باره‌ی تره‌مپ پێشكه‌ش به كۆنگرێس بكرێت، دیموكراته‌كانی كۆنگرێس به هه‌ستیاریه‌وه پێشوازیان لێ‌كرد، كۆشكی سپیش كاردانه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر توندبوو.
گوته‌بێژی كۆشكی سپی ئه‌مریكا، سارا هوكابی ساندێرس رایگه‌یاند "پێموایه ئه‌وه هه‌نگاوێكه كه به ته‌واوی مانا پێكه‌نیناویه و خراپترین باری گه‌مه‌ی سیاسییه".
تا ئێستا ته‌نها نوێنەری ویلایه‌تی تێكساس لە ئەنجوومەنی نوێنەران سەربە پارتی دیموکرات، ئال گرین پشتیوانی له داواكاری براد شێرمان كردووه بۆ دوورخستنه‌وه‌ی تره‌مپ له پۆسته‌كه‌ی.
هه‌رچه‌نده تا ئێستا داواكارییه‌كه‌ی شێرمان نه‌خراوه‌ته ده‌نگدانه‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بخرێته ده‌نگدانه‌وه ئه‌وا له لایه‌ن كۆمارییەكانهوه به ئاسانی ره‌تده‌كرێته‌وه.