ئەمڕۆ پێنج شەممە ١٩ی کانوونی یەکەم، بە ئامادەبوونی ئەندامانی ھەردوو ئەنجومەنی گەلی رۆژئاوا سەر بە PYD و ئەنجومەنی نیشتمانی سوریا کە لە ١٦ حزب پێکھاتووە، کۆبوونەوەی یەکخستنی کار و هەڵوێستی کورد لە رۆژئاوا بەڕێوە دەچێ.
هیچ لایەنێکی ئۆپۆزسیۆنی سوریا بێجگە لە کوردەکان، بەشداری ئەو کۆبوونەوەیە نین.
بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست کەوتوون، بەشدارانی کۆبوونەوە چۆنێتی بەشداریکردنی کورد لە کۆنفرانسی جنێڤ٢ و کاراکردنی پەیماننامەی هەولێر و هەروەها دۆزینەوەی میکانیزمێک بۆ پێکەوە کارکردنی حیزبە کوردییەکان لە سوریا.