شەوی چوار شەممە شاندی پارتی ئاشتی و دیموکراتی- بەدەپە بە سەرۆکایەتی سەرۆکی گشتی سەڵاحەدین دەمیرتاش لە سەر داوەتی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان گەیشتنە شاری سلێمانی.
شاندی بەدەپە پێکھاتوون لە سەڵاحەدین دەمیرتاش سەرۆکی بەدەپە و پەرلەمانتاران مولکیە بیرتانە، نازمی گور.
بڕیارە شاندی بەدەپە ئەمڕۆ پێنج شەممە لەگەڵ مەلا بەختیار کارگێڕی مەکتەبی سیاسی ی.ن.ک کۆببنەوە.
چاوەڕوان دەکرێ لەو کۆبوونەوەیەدا باسی بارودۆخی ناوچەکە و چۆنێتی چارەسەری ناکۆکی نێوان لایەنە کوردییەکان گفتوگۆیان لە سەر بکرێ.
زانراوە شاندی بەدەپە دوای کۆبوونەوەکانیان لە شاری سلێمانی، سەردانی قەندیل دەکەن.