ئەنقەرە
سەرۆکوەزیرانی تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ھاوبەش سەرۆک وەزیرانی ھەنگاریا لەگەڵ ڤیکتۆر ئۆربان وەڵامی پرسیاری رۆژنامەوانانی لەبارەی ئۆپەراسیۆنی ناوەندی ئیستانبوڵ دایەوە.
لەبارەی پرسیاری ئەوەی ئایا پێشبینیی دەست لەکارکێشانەوەی ئەو وەزیرانە ھەیە کە ناویان لە ئۆپاراسیۆنی ناوەندی ئیستانبۆڵ دەھێندرێ؟ ئایا لە کابینەی حکوومەت گۆڕانکاریەک ئەنجام دەدەن؟ ئەردۆغان گوتی: "ئۆپەراسیۆنێکی زۆر چڵکن لە ئارادایە. ئێمە ناخوازین لەبارەی ئەو پرسە لە کاتی واژوکردنی چەند رێککەوتنێک لەگەڵ ھاوپیشە ھەنگاریەکەم قسە بکەم. دیارە لەماوەی ١١ ساڵی دەستەڵاتماندا تورکیامان لە کوێ بەرەو کوێ بردووە و شەڕمان لەگەڵ چی کردووە. شەڕی ئێمە چەند بۆ ناوخۆی تورکیا گرنگ بێ، ئەوەندەش بۆ دەرەوەی تورکیا گرنگە."
ئەردۆغان ھەروەھا گوتی: "ئێمە لەو کاتەی شەڕ و ململانێ دەکەین بۆ ئەوەی لە ساڵی ٢٠٢٣ ببینە یەکێک لە ١٠ وڵاتەی زلھێزەکانی جیھان، یەکێک قیت دەبێتەوە و دەڵێ ئایا چۆن دەتوانین پێشکەوتنی خێرای تورکیا بوەستێنین؟ لە ھەوڵی ئەوەدان. ھەندێ لایەن لە دەرەوەی وڵات پلانە ئەمە دادەرێژن و ھەندێ ناوەندی ناوخۆی تورکیاش ھاوکاریان دەکەن. ماوەیەک بەسەر رووداوەکانی پارکی گەزی تێپەڕی و ئەوەی دەیانویست بەدەستیان نەھێنا. ئێستا ھەنگاوێکی دیکە دەھاوێژن. ئەگەر بێ ئاگادارکردنەوەی سەرەوەی خۆت ئۆپاراسیۆن ئەنجام دەدەی، ئەمە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی نیە، بەڵکو مەبەستێکی سیاسی لەپشتەوەیە. ئەوانە جۆرێکی چەتەن، ئەو چەتانە دەخوازن لەناو دەوڵەت ببنە دەوڵەت، بەو تێگەیشتنە ویستیان ئەو پڕۆسەیە بەڕێوەببەن."
ئەردۆغان جەختی لەوە کردەوە کە بانکە گشتیەکانی تورکیا بەر لە دەسەڵاتی ئەوان بەردەوام زەرەریان دەکرد، بەڵام ئەمڕۆ گەیشتوونەتە ئاستی بانکەکانی ئەوروپا. ئاشکراشیکرد لە چوارچێوەی ئەو ئۆپاراسیۆنانە ھەوڵ دەدەن رێگا لە دەستکەوت و قازانجی ئەو بانکانە بدەن. لەمبارەیەوە گوتی: " ئەمە سەرەنج راکێشن، لەناو تورکیا و لە ئاستی نێونەتەوەیی پێشبینی کارێکی بەم شێوەیەمان دەکرد، بەڵام پێشبینیمان نەدەکرد کە ئەوانە لەناو تورکیا درێژکراوەیان ھەیە و ئەو درێژکراوانەش بەداخەوە ھەوڵ دەدەن لەناو دەوڵەت ببنە دەوڵەت بۆ ئەمە ئەو ھەنگاوە دەنێن، بەڵام بە دڵنیاییەوە ئەو رێکخستنە ئاشکرا دەکەین. ئەگەر کوڕی باوکیشمان بێ گوێی لێناگرین. گرنگ نیە دەڵێن ئەو بوو، ئەوەبوو، ئەو تاوانبارە یان ئەو، ئەوەی بۆ ئێمە گرنگە بەرژەوەندی میللەتە دواڕۆژی رووناکی تورکیایە".
ئەردۆغان دەڵێ، دەربارەی رووداوەکان، باسی زۆر شتی جیاواز دەکرێ، لە داھاتووش ئەو شتانە دووبارە دەکرێنەوە. لەمبارەیەوە گوتی: " دەربارەی ھاوڕێیانی وەزیرم باسی ئەو یان ئەوی دیکە دەکرێ. ئێمە لەو قسانە راھاتووین. بەداخەوە ئەوانەمان لە رابردوو بینی، لەم وڵاتە ٢٨ شوباتمان لە میدیا بینی. لەناو میدیا رێکخراوی بەمجۆرەمان بینی. ئەوانیش ئەو کارە رەشەیان ئەنجامدا. دواتر دەزانن ھەندێک لە ئەندامانی سوپا کەوتنە ناو ئەو کارە. پاشان ئەوەی پێی دەڵێین ( پێنج چەتەکە ) ئاشکرابوون. ئەمڕۆ ھەمان شت بە بەرگێکی تر جێبەجێ دەکرێ. ئێمە ئەو کارەی پێویستە دەیکەین. ھەوڵ دەدەن ھاوڕێیانی وەزیر و خانەوادەکانیان بەو کارە بلکێنن. لەمبارەیەوە ئەوانیش لە بەرامبەر ئەو ھەنگاوانە ھەستیارن. ئەوە لە دژی کەسایەتی منە دەزانن. لەمبارەیەوە پێویست بە چی بکا لەناو خۆمان گفتوگۆی دەکەین و ئەنجامی دەدەین."
سەرۆکوەزیرانی تورکیا لە بەردەوامی قسەکانیدا گوتی: " ئێمە باش دەزانین رابردووی ئەوان چیە و چەند چەپەڵە. دەزانین چەپەڵی ئەوان چی لەو وڵاتە کرد، دەزانین وڵاتی ناچارکرد پێویستی بە قڕوشێک بێ. بێگومان لەبەر ئەوەی ئێستا تورکیایەکی زۆر جیاواز دەبین بۆیە ھەست بە ترس دەکەن. دەزانین کە بەرگەی پێنج ساڵی دەسەڵاتیان نەگرت، لەدوای سێ ساڵ و نیو لە دەسەڵات وازیان لێھێنا و رایانکرد، ئێمە باش ئاگامان لەوانە. میللەت باش دەزانێ ئەوانە چین."
ئەردۆغان دەڵێ وەڵامی پێویست بۆ پارتەکانی ئۆپۆزسیۆن، رۆژی ٣٠ ئاداری داھاتوو لەلایەن گەلەوە دەدرێتەوە گوتی:" ئەمە وەکو ئەوە وایە کاتێک دەوار دەکەوێتە ناو قوڕ و لیتە و شوێن پێی دیار دەبێ. ھەموو کاتێک دەڵێم ئێمە گومانمان لە ئاودەستمان نیە، بۆ ئەمەش گومان لە نوێژکردنیشمان ناکەین. لێرەدا حوکم لەسەر زۆر شت دەدرێت و میللەتیش ھەوڵ دەدات حوکمەکە بگۆڕێ. ئەوان چین؟ ھەوڵی گۆڕینی ھەندێک کردەوەی باشە بۆ کردەوەی خراپە لە ئارادایە، کە ئەمەش شتێکی نوێ نیە."
لەربارەی گۆڕانکاری لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەمنیەتیش ئەردۆغان گوتی: " بەڵێ بە ھۆی خراپ بەکارھێنانی پۆستەکانیان، والیەکانمان لە ئەمنیەت گۆڕی و ئێمە دەسەڵاتی ئەوەمان ھەیە و زۆر شاری جیاوزیش دەگرێتەوە. لە کوێ کاری لەم شێوەیە رووبدات والیەکانمان، بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەمنیەت و وەزارەتی ناوخۆ ئەوەی پێویست بێ ئەنجامی دەدەن. چونکە دیارە ئەو کارە پلانێکی سیاسی یە. ئێمە دەرفەت نادەینە ئەو جۆرە ئەندازیاریە، چونکە کەس مافی نییە دواڕۆژی ئەو وڵاتە تاریک بکا."
news_share_descriptionsubscription_contact

