ژمارەیەک جووی ئیسرائیلی ویستیان سەردانی ئەو گۆڕەی رۆژئاوای کەرتی غەززە بکەن کە پێیان وایە گۆڕی حەزرەتی یوسفە، بەڵام کۆمەڵێک فەلەستینی رێگرییان لێ کردن و دواتریش سەربازانی ئیسرائیلی ھێرشیان كرده سهر فهلهستینییهكان.
بە پێی گوتەی شاھێدحاڵەکان، کۆمەڵێک جووهكان لە ژێر چاودێری سوپای ئیسرائیل ویستیان بە بۆنەی جەژنی بێ ھەویریەوە سەردانی ئەو گۆڕە بکەن کە پێیان وایە گۆڕی حەزرەتی یوسفە، لە کاتی گەیشتی ئەو کۆمەڵە جووە بۆ سەر گۆڕەکە، کۆمەڵێک فەلەستینی دانیشتووی ناوچەکە خۆپیشاندانێکیان بۆ پڕۆتستۆکردنی ئەو سەردانە ئەنجامدا، بەڵام سەربازانی ئیسرائیلی بە بەکار ھێنانی گازی فرمێسکڕێژ ھێرشیان كرده سهر فەلەستینییە خۆپیشاندهرهكان.
ئەو گۆڕە کە لە شاری نابلوس لە رۆژئاوای کەرتی غەززەیە، بۆ جووەکان گۆڕێکی پیرۆزە، لە ساڵی ١٩٦٧وە تا ئەمڕۆ جووەکان سەردانی ئەو گۆڕە دەکەن، کەچی شوێنەوارناسەکان پێیان وایە کە مێژووی ئەو گۆڕە زۆر نزیکە بۆیە ئەو گۆڕە گۆڕی حەزرەتی یوسف نییە و ھی موسڵمانێکە بە ناوی یوسف دوفەیکات.