بەپێی ئەو روونکردنەوەیەی لەلایەن رێکخراوی مافی مرۆڤی سوریا بڵاو کراوەتەوە، ھێزەکانی سوپای سوریا لە رێگەی وشکانی و ئاسمانی ھێرشیان کردوەتە سەر لئهو ناوچانهی كه لهژێر كۆنترۆڵی ئۆپۆزسیۆندان لەوانهش حەلەب، ئیدلیب، حموس، دهرعا، دیرییوز ، حەما و له ئاكامدا٥٠ کەس کوژران كه دوو ژن و نۆ منداڵی لهناو كوژراواندان.
لە روونکردنەوەیەکدا کۆمیتەی ناوخۆیی سوریا سەبارەت بە بەردەوامی ئۆپەراسینەکانی رژێمی سوریا ئاشكرایكرد كه یەکینەکانی سەر بە ھێزی سوپای ئازاد بە چەکی دۆشکە ھێرشیان کردۆتە سەر ھێزەکانی رژێمی سوریا و زیانیان پێ گەیاندون.