جێگری سەرۆکوەزیرانی تورکیا بەشیر ئاتالای له بارهی ههڵبژااردنی سهركۆماری له توركیا گوتی: "ئەمڕۆ تورکیا سەرقاڵی بابەتێکی گرنگە، یەکەمجارە ھاووڵاتییانی تورکیا بۆ ھەڵبژاردنی سەرکۆمار دەچنە سەر سندوق، ئەم پرسە پرسی گەرمی ئەمڕۆی تورکیایە، پاڵێوراوەکان کێن، رەجەب تەیب ئەردۆغان و عەبدوڵڵا گول."
بەشیر ئاتالای لە ناوەندی کەلتووری ماڕەش کە تێیادا کاری وێنەگری بۆ زنجیرەی درامای حەفت پیاوی جوان دەکرێ، بەشداری لە رێوەڕەسمێک کرد و لە گوتارێکدا باسی ئەوەی کرد کە تاقە پرسی گرنگی ئەمڕۆی تورکیا پرسی سەرکۆمارییە و خەڵک سەرقاڵی گفتوگۆ کردنی ئەو پرسەیە.
بۆ وەرگرتنی وردەکاریی زیاتر (ھەواڵ، وێنە، ڤیدیۆ) ببن بە ئابوونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.