ههولێر
رۆژی یهكشهممه شاندی پ.د.ك و ی.ن.ك بە سەرۆکایەتیی نێچیرڤان بارزانی و بەرهەم ساڵح پێکەوە کۆبوونەوە.
دوای دیدارەکەیان کە لە ماڵی بەرهەم ساڵح بەڕێوەچوو، بۆ رۆژنامەوانانی میدیاکان، باسی رەوشی هەرێمی کوردستانیان کرد.
نێچیرڤان بارزانی،كۆبوونهوهكەی بە "زۆر گرنگ و سهركهوتوو" وەسفکرد و گوتی: "پێمانوایه بەشداریی یهكێتیی نیشتمانی کوردستان له كابینهی هەشتەم، زۆر پێویسته. دیدار و کۆبوونەوەکان بەردەوام دەبن لەو بارەیەوە. بەڵام سیاسیهت و ستراتیژیی پارتی دیموكراتی كوردستان ئهوه نییه یهكێتی پهراوێز بخرێ."
بۆ وەرگرتنی وردەکاریی زیاتر (ھەواڵ، وێنە، ڤیدیۆ) ببن بە ئابوونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.