تونس - AA
دوای ئەوەی كە چەكدارەكان چوونەتە نێو موزەخانەكە شەڕ و پێكدادان لە نێوان چەكدارەكان و پۆلیس رووی داوە و لە ئاكامدا ھەشت كەس كوژران كە حەوتیان گەشتیار بوون.
بەپێی زانیارییەكان ژمارەیەك چەكدار ھێرشیان كردووەتە سەر مۆزەخانەی باردۆ كە دەكەوێتە تەنیش تەلاری پەرلەمانی تونسەوە و لە ئاكامدا شەڕ و پێكدادان رووی داوە کە بەھۆیەوە ھەشت كەس گیانیان لەدەست داوە.
پۆلیسی ئەو وڵاتە چواردەوری تەلاری پەرلەمانیان گەمارۆ داوە و ھاوكات سەرجەم فەرمانبەرانی نێو تەلاری پەرلەمانیشیان گواستراونەتەوە بۆ شوێنێكی دیكە.