ھەولێر
بەرپرسی ژووری پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی بزووتنەوەی گۆڕان(محەمەد تۆفیق رەحیم) دەڵێ بزووتنەوەکەیان خوازیارە سەرۆکایەتییکردنی (گۆنگرەی نەتەوەیی کورد) نەکرێتە شتێکی جێگیرو ساڵی دووجار سەرۆک ئاڵوگۆڕی پێبکرێت.
محەمەد بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی " وەک بزووتنەوەی گۆڕان بەگرنگی دەزانین خولی سەرۆکایەتییکردنی کۆنگرەی نەتەوەیی کورد بەدەوریی بێ و سەرۆکی سابیتی بۆ دانەنرێ".
بۆ ئەوەیش محەمەد تۆفیق پشێنیاریکرد " لەبەر ئەوەی گۆنگرەکە فرە حزبی و نەتەوەییە لەتەواوی بەشەکانی کوردستان، خولی سەرۆکایەتیەکەی بکرێتە شەش مانگ جارێک ".
بزووتنەوەی گۆڕان بەشدارییکردووە لەبەستنی کۆنگرەی نەتەوەیی کورد وئەندامیان ھەیەلە دەستەی سەرۆکایەتیی کۆنگرە.