Zeynep Yeşildal
15 ئەیلوول 2026•نوێکردنەوە: 15 ئەیلوول 2026
لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە سێ ناوچەی ئیستانبوڵ، دەستگیرا بەسەر ٤٨٦،٥ کیلۆگرام ماددەی هۆشبەردا و، چوار گومانلێکراویش دەستگیرکران.
بەپێی ڕاگەیاندراوی سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی کۆماری لە ئیستانبوڵ، بە هەماهەنگی نووسینگەی لێکۆڵینەوە لە تاوانەکانی قاچاخچێتی و ماددە هۆشبەرەکان، تیمەکانی هۆبەی بەرەنگاربوونەوەی ماددەى هۆشبەر لە ناوچەکانی بایرامپاشا، غازی عوسمانپاشا و سوڵتانغازی ئۆپەراسیۆنیان بۆ سەر پێنج ناونیشان ئەنجامدا.
لە ئۆپەراسیۆنەکەدا چوار گومانلێکراو کە یەکێکیان كهسێكی بیانیە دەستگیرکران و، دەستیشگیرا بەسەر ٤٨٦،٥ کیلۆگرام ماددەی هۆشبەردا.