Ekip,Mazın Asad
02 کانوونی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 02 کانوونی یەکەم 2017
ئەنقەرە - AA
گوتەبێژی ھەڵاتووی ھەسەدە-ی دامەزراوەی سێبەری رێکخراوی تیرۆریستی پەیەدە/پەکەکە، تەڵاڵ سلۆ بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو دوا.
سلۆ کە ناوەڕاستی مانگی رابردوو لە ناوچەیەکی ژێر داگیرکاری یەپەدە/پەکەکە لە سووریا ھەڵات و ھاتە تورکیا، وەڵامی پرسیارەکانی ئاژانسی ئانادۆڵوی دایەوە.
تەڵاڵ پەیوەندییەکی نزیکی لەگەڵ سەردەستەکانی رێکخراوی تیرۆریستی پەیەدە/پەکەکەی ژێر چەتری ھەسەدە ھەبوو و وردەکاریی نەزانراوی زۆری لەبارەی ھاوکاری چەکی بەرپرسانی ئەمریکا خستەڕوو.
تەڵاڵ سلۆ باسی لە زۆرێک لە بابەتەکان کرد کە لەوانە چۆنيیەتی دامەزراندنی ھەسەدە ، رێڕەوی پەیەدە/پەکەکە لە باکووری سووریاوە تاکو دەریای سپی، قسەکانی بەرپرسانی ئەمریکا و چۆنیيەتی رێککەوتنی گواستنەوەی ئەندامانی داعش لە رەققە و ئەنجامەکانی ئۆپەراسیۆنی تورکیا لە کاراچۆک.
ئاژانسی ئانادۆڵو بەشێوەی بەش بەش دیمانەکەی سلۆ بڵاو دەکاتەوە کە سبەی بەشی یەکەم بۆ ئابۆنەکانی دەگوازێتەوە.