دھۆک
وەلید محەمەد کە یەکێک لە دەستگیرکراوەکانە بۆ AA گوتی: "من خەڵکی تربەسپیم و ھاتینە گوندی گرباڵاتی نێزیک سنوری ھەرێمی کوردستان؛ ھەندێ لە قاچاغچیەکان پێیان وتین ئەوان دەتوانن بە قاچاغ بمانگەیەننە ناو ھەرێمی کوردستان و بە بەلەم ئێمەیان لە رووباری دیجلەوە پەڕاندەوە و لەوێش لەلایەن پاسەوانانی سنورەوە دەستگیرکراین."
وەلید ھەروەھا گوتی: "قاچاغچیەکان بۆ پەڕاندنەوەی ھەریەکێک لە ئێمە بری ٣٠٠ دۆلاریان لێسەندین."
رۆژی شەمەی رابردوو پەیەدە رایگەیاندبوو ئەوان دەروازەی سێملکای سنوریان لە لای سوریاوە بە تەواوەتی داخستووە؛ بەڵام بەرپرسانی دەروازەی پێشخابوور لە ھەرێمی کوردستان رایانگەیاند ئەوان لەلایەن خۆیانەوە سنوریان دانەخستووە.