ھەولێر
چەند ئەندامێکی کۆمیتەی ئامادەکاریی کۆنگرەی نەتەوەیی کورد بەئاژانسی ئانادۆڵویان گوتووە بەستنی کۆنگرە دواخرا بۆ کۆتایی مانگی نۆڤەمبەری ئەمساڵ. وا بڕیاربوو رۆژی ١٥/٨/٢٠١٣ کۆنگرە ساز بکرێت و سێ رۆژ بخایەنێ.
ئەو کەسانە روونکردنەوەیان نەدا ھۆی دواخستنەکەی چیی بووە.
پێشتر چەند سیاسەتوانێکی کورد لەو باوەڕە بوون بەستنی کۆنگرەی نەتەوەیی دوابخرێت، ئەوان پێیان وابوو ھەم حیزب و لایەنە سیاسییەکان بەتەواوی کۆک و ساز نەبوون لەسەر بەستنی و ھەم نزیکی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بوو.