Mazın Asad
16 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 18 تشرینی دووەم 2017
ئەنقەرە - AA
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو رایگەیاند بەر لە لووتکەی سۆچی لەبارەی سووریا کە بەشداری تورکیا، رووسیا و ئێران لە ٢٢ی تشرینی دووەم ساز دەکرێت، وەزیرانی دەرەوەی ھەر سێ وڵات لە کۆتایی ئەم ھەفتەیە لە شاری ئەنتاڵیا لە تورکیا کۆدەبنەوە.
دوای کۆبوونەوەی نێوان چاوشئۆغڵو و وەزیری دەرەوە و کۆچبەرانیی لوبنان جبران باسل لە وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ھاوبەش ساز کرا.
مەولود چاوشئۆغڵو رایگەیاند لە کۆبوونەوەکە لەگەڵ باسل ھەڵسەنگاندن لەسەر پێشھاتەکانی ناوچەیی کراوە.
وەزیری دەرەوەی تورکیا راشیگەیاند بەر لە لووتکەی سۆچی لەبارەی سووریا کە بەشداری تورکیا، رووسیا و ئێران لە ٢٢ی تشرینی دووەم ساز دەکرێت، وەزیرانی دەرەوەی ھەر سێ وڵات لە کۆتایی ئەم ھەفتەیە لە شاری ئەنتاڵیا لە تورکیا کۆدەبنەوە.