Mazın Asad
09 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 10 تشرینی یەکەم 2017
کییڤ - AA
سەرۆکی ئۆکرانیا، پێترۆ پۆرۆشینکۆ رایگەیاند: "ئامانجمان بەھێزکردنی کاری ھاوبەشی ستراتێژییە. ئامانجمان دەستەبەرکردنی متمانە و سەقامگیری و گەشەپێدانە لە ناوچەکە لەسەر بنەمای رێزگرتن لە یاساکانی نێودەوڵەتی".
دوای کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ستراتێژی ئاست باڵای نێوان تورکیا و ئۆکرانیا، پۆرۆشێنکۆ لەمیانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی لەگەڵ سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان، رایگەیاند پەیوەندی نێوان ھەردوو وڵات بە درێژایی سەدان ساڵ لە چوارچێوەی بەرژوەندی ھاوبەش گەشەی سەندووە و گەیشتووەتە ئاستی ستراتێژی.
سەرۆکی ئۆکرانیا ئاشکرای کرد کە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ستراتێژی ئاست باڵای نێوان تورکیا و ئۆکرانیا لە کەشێکی بونیاتنەر بەڕێوە چووە و گوتیشی: "بەھۆی پشتیوانی نەگۆڕی سەرکۆمار ئەردۆغان بۆ یەکپارچەیی خاک و سەروەری ئۆکرانیا، سوپاسی دەکەم".
-"قەبارەی بازرگانیمان لە شەش مانگی رابردوو سەدا ٢٠ گەشەی سەند"
پۆرۆشینکۆ روونیشی کردەوە کە قەبارەی بازرگان نێوان تورکیا و ئۆکرانیا لە شەش مانگی رابردوودا بە رێژەی لەسەدا ٢٠ گەشەی سەندووە و گوتیشی: "تورکیا یەکێکە لە پێنج گەورەترین ھاوبەشی بازرگانی ئۆکرانیا و یەکێکە لە رێزی پێشوەی ١٠ ھاوبەشی وەبەرھێنان لە وڵاتەکەمان".
سەرۆکی ئۆکرانیا، پێترۆ پۆرۆشینکۆ گوتیشی: "ئامانجمان بەھێزکردنی کاری ھاوبەشی ستراتێژییە. ئامانجمان دەستەبەرکردنی متمانە و سەقامگیری و گەشەپێدانە لە ناوچەکە لەسەر بنەمای رێزگرتن لە یاساکانی نێودەوڵەتی".