Mümin Altaş,Rewa Mahmut Hasan
27 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 27 تشرینی دووەم 2017
لەندەن-AA
کۆبوونەوەی سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم و سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، تێرێزا مای کۆتایی هات.
کۆبوونەوەکە لە بارەگای سەرۆکایەتی وەزیران لە ١٠ داونینگ ستریت بەرێوەچوو، سەرەتا کۆبوونەوەی دووقۆڵی بوو، دواتر کۆبوونەوەی نێوان وەفدەکان دەستی پێکرد و یەک کایژمێری خایاند.
گەورە دانوستانکار و وهزیری كاروباری یهكێتیی ئهورووپا لە حکوومەتی تورکیا، عومهر چهلیك و وەزیری ئابووری، نیهات زەیبەکچی و وەزیری ناوخۆ، سولەیمان سۆیڵو و وەزیری بەرگری، نورەددین جانیکلی و باڵیۆزی تورکیا لە لەندەن، عەبدولڕەحمان بیلگیچ و گەورە راوێژکار بۆ سیاسەتی دەرەوە لە ئەنجوومەنی وەزیران، کەریم ئوراس بەشداربوون لە کۆبوونەوەی نێوان وەفدەکان.