Mazın Asad
09 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 10 تشرینی دووەم 2017
واشنتۆن - AA
کۆبوونەوەی نێوان سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم و جێگری سەرۆکی ئەمریکا کۆتایی ھات.
بینالی یڵدرم لە چوارچێوەی دیدار و کۆبوونەوەکانی لە واشنتۆن، ئەمڕۆ کاتژمێر ٧ی ئێوارە بە کاتی ھەرێمی کوردستان لە کۆشکی سپی لەگەڵ جێگری سەرۆکی ئەمریکا، مایک پێنس کۆبووەوە.
کۆبوونەوەکە دوور لە چاوی کامیراکان لە ھۆڵی روسیڤیلت بەڕێوە چوو و ماوەی یەک کاتژمێر و ٢٠ خولەکی خایاند.
لە کۆبوونەوەکەدا ھەریەک لە وەزیری دەرەوەی تورکیا مەولود چاوشئۆغڵو، وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتییەکان بەرات ئاڵبایراک، باڵیۆزی تورکیا لە واشنتۆن سەردار کڵچ و راوێژکاری سەرۆکوەزیرانی تورکیا کەریم ئاراس و ژمارەیەک بەرپرسی دیکە ئامادە بوون.
لەکاتی بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەکەی نێوان یڵدرم و پێنس لە دەوروبەری کۆشکی سپی رێوشوێنی ئەمنی توند گیرایەبەر. بەھۆی سەردانەکەی بینالی یڵدرم لە پارکی لافایت داخرا دەکەوێتە بەرامبەر کۆشکی سپی و رێوشوێنی ئەمنی پێویستیش لە پارکەکە لە بەرامبەر ھەر ئەگەرێکی خۆپێشاندان گیرایەبەر.