هەولێر
کاتژمێر 11ی ئەمڕۆ، سەرۆکی هەرێمی کوردستان مەسعود بارزانی لە پیرمام پێشوازی لە نوێنەرانی تێکڕای پارتە سیاسییەکانی هەرێم کرد و بە پێی بەرنامەی دیاریکراو ئەنجامی سەفەرەکەی بۆ ئەمەریکا و ئەورووپا و هەروەها پێشهاتە سیاسییەکانی عێراق و کوردستان تاوتوێ دەکرێ.
نوێنەرانی پارتی دیموکراتی، بزووتنەوەی گۆڕان، یەکیەتی نیشتمانی، یەکگرتووی ئیسلامی، کۆمەڵی ئیسلامی، سۆسیالیست دیموکرات، زەحمەتکێشان، بزووتنەوەی ئیسلامی و هەر کام لە کەمینەکانی مەسیحی و تورکمان لە کوردستان، بەشداری کۆبوونەوەکەی بارزانی-یان کردووە.
بەر لە کۆبوونەوەکە عەبدوڵا وەرتێ باسی لە مژارە سەرەکییەکانی نێو کۆبوونەوەکە کرد و ئاماژەی بەوە دا کە جگە لە ئەنجامی سەفەرەکی بارزانی بۆ ئەمەریکا و ئەورووپا و تاوتوێ کردنی پرسە سەربازیی و ئاسایشییەکانی نێو عێراق لە کۆبوونەوەکە باسی لەسەر دەکرێ".
وەرتی ئاماژەی بە ناکۆکییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا کرد و رایگەیاند: "بە دڵنیاییەوە ئەو پرسە لە کۆبوونەوەکە باس دەکرێ و لەوە بارەیەوە گوێ لە بۆچوونی پارت و لایەنە سیاسی و کەمایەتییەکانی کوردستان دەگیرێ".
بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری ئاژانسی ئانادوڵو جیا لە حزبە بەشدارەکان، سەرۆکی پەرلەمان یوسف محەممەد و جێگری سەرۆکی حکوومەت قوباد تاڵەبانی بەشداری کۆبوونەوەکەیان کردووە.