كۆنیا
جێگری سەرۆكوەزیرانی توركیا یاڵچن ئاكدۆغان بەشداری لە كۆبوونەوەی جەماوەری ئاك پارتی لە ناوچەی كولوی سەر بە پارێزگای كۆنیا كرد و گوتەیەكی پێشكەش كرد.
ئاكدۆغان گوتی: "هەدەپە لە بواری قۆناغی چارەسەریدا هەر جۆرە كێشەیەكی دروست كردووە و ئێستایش دەڵێن تێپەڕاندنی بەربەستی سەدا 10ی هەڵبژاردن لە لایەن هەدەپەوە بۆ دیموكراسی زۆر گرنگە، بۆچی زۆر گرنگ و پێویستە؟ ئایا كاتێك تۆ بەهێز بووی دیموكراسی بەهێز دەبێت؟ لە هەڵبژاردنی سەركۆماریدا رێژەی دەنگەكانت سەدا نۆی تێپەڕاند چی روویدا؟ ئایا زیاتر بووی بە دیموكرات؟ دوو مانگی نەخایاند رووی راستتان دەركەوت، دوای یەك مانگ و نیو خەڵكتان رژاندە كۆڵانەكان، بە دەیان كەس گیانیان لەدەستدا. دەنگت زۆربوو دیموكرات نەبووی، زیاتر خەڵكتان رژاندە سەر شەقامەكان، ئایا ئێستا كە دەتەوێت بەربەستی سەدا 10ی هەڵبژاردن تێپەڕی بكەی چ جۆرە گەرەنتییەك بۆ ئەوە هەیە كە ئەم شتانە دووبارە نەبنەوە؟ ئایا چ جۆرە گەرەنتییەك بۆ ئەوە هەیە كە هەڕەشە لەكەس ناكەی و خەڵًك ناڕژێنیتە سەر شەقامەكان؟".
ئاكدۆغان لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا باسی قۆناغی چارەسەری كرد و گوتی: "گۆڕانكارییەكانی تایبەت بە قۆناغی چارەسەری لە لایەن ئاك پارتییەوە جێبەجێكراون و حكوومەت كۆتایی بە سیاسەتی نكۆڵی كردن و رەت كردنەوە و ئاسمیلاسیۆن هێنا و جیاوازی ناوچەیی لە ناو برد".
ئاكدۆغان گوتیشی: "ئاك پارتی و رەجەب تەیب ئەردۆغان دەستیان بە قۆناغی چارەسەری كرد و مامۆستا ئەحمەد بەردەوامی دەكات، ئایا كێیە كە هەمیشە هاوار دەكات قۆناغی چارەسەری نەما و كۆتایی پێ هات؟ ئەمە هەدەپەیە، ئێمە دەڵێن قۆناغی چارەسەری هەیە ئێمە دەستمان پێكردووە و ئێمە دەیبەنە سەر و ئەوانیش بۆ ئەوەی ئاستەنگی بخەنە بەردەم ئەو قۆناغە ئەوەی لە دەستیان دێ دەیكەن، ئەوانە قسە دەكەن بەڵام قسەی پووچ دەكەن.
جێگری سەرۆكوەزیرانی توركیا هەروەها گوتی: "ئاك پارتی سیاسەتی دیموكراتی بەهێًز كرد و شوێنی چارەسەری هەر پرسێك سیاسەتە بەڵام ئەم سیاسەتەیش نابێتە ئەجەندای كەسانی دیكە و بەپێی ویست و داواكارییەكانی كەسانی دیكە جێبەجێ ناكرێت. هیچ شتێك نییە كە ئەوانە باسی لێوە بكەن، ئەو كەسانەی چەكیان لە دەستدایە قسە دەكەن و چەند كەسێكیان كە خەڵك دەنگی پێیان داوە بوونە سەرۆك شارەوانی، ئایا كێ ئەو شارەدارییانە بەڕێوە دەبات؟ كرێكارێكی ئەو شارەوانییانە كۆمیسەرێكی رێكخراوە ( مەبەست ئەوەیە كە پلەدارێكی پەكەكەیە) و دێت قسە بە سەرۆك شارەوانی دەڵێت، ئەوانە لە پشتیانەوە هێزێكی دیكە هەیە و لە پشتەوەی ئەوەی كە رێكخراوی تیرۆریستی دەیەوێت دەكرێت بۆیە زیاتر پشتگیریكردن لەوانە نابێتە خۆشكردنی رێگای بەردەم دیموكراسی. ئەوانە لە ژێر دەسەڵاتی لایەنێكی دیكەدان و تا ئەو كاتەی خۆیان لەم پرسە رزگار نەكەن ناتوانن خۆیان وەكو حەواری دیموكراسی لە قەڵەم بدەن".