ئەدەنە
بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای ئەدەنە جەنگیز زەیبەك دوای تەقینەوەكە گەیشتە بەردەم بارەگای گشتی ھەدەپە لە شارۆچكەی سەیھان، لەوێ دەربارەی تەقینەوەكە زانیاری لە بەرپرسان وەرگرت.
بارەگاكە كەوتووەتە سەر شەقامی جەمال گورسەل لە شارۆچكەی سەیھان. جەنگیز زەیبەك لەگەڵ ئەندامانی پارتی دیموكراتی گەڵان ھەدەپە قسەی كرد و دەربارەی تەقینەوەكە زانیاری وەرگرت.
بەشێك لە ئەندامانی پارتەكە ویستیان بچنە نێو تەلارەكەوە بەڵام پۆلیس ریگەی پێ نەدان و بۆ ماوەیەك مشتومڕ دروست بوو.
بە ھۆی تەقینەوەكەوە زەرەر بە بارەگاكەی ھەدەپە گەیشتووە.