Rewa Mahmut Hasan
29 حوزەیران 2017•نوێکردنەوە: 30 حوزەیران 2017
دوزجە - AA
سەرۆکی جەهەپە، کەمال کڵچدارئۆغڵو رایگەیاند کە تورکیایەکی بێ تیرۆر، ئارەزووی هاوبەشی هەموولایەکە و ئەوان دژی هەموو جۆرە تیرۆرێکن بە تیرۆری، فەتۆ، پەکەکە و DHKP-C، و هەروەها داوای هەڵوێستی هاوبەشی کرد دژ بە تیرۆر.
کڵچدار ئۆغڵو ئاماژەی بەوەدا کە دادپەروەری دەستەواژەیەکە بۆ هەموو جیهان نەک تەنیا هاووڵاتیانی تورکیا و دووپاتیکردەوە کە ئەوان لەپێناو ویژدانی کۆمەڵگە و دادپەروەریدا رێپێوان ئەنجام دەدەن.
کڵچدارئۆگڵو گوتی: "هەموو رۆژێک هەواڵی شەهیدبوون دەبیستین، ئەمەش هەموولایەکی نیگەران کردووە، تورکیایەکی بێ تیرۆر ئارەزووی هاوبەشی هەموو لایەکە. تیرۆر لە هەرکوێ بێت، فەتۆ، پەکەکە، DHKP-C، ئەوا دەبێت هەموولایەک دژی بوەستینەوە. من هەموو جارێک بە بەرپرسانی حکوومەت دەلێم: 'بۆ کۆتایی هێنان بەتیرۆر،چیتان پێویستە؟ هەر شتێک ویستیان، بەدەستیان هێنا بەڵام تەواو نابێت' ".