واشنتۆن
جێگری سەرۆکی ئەمریکا جۆ بایدن لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێڕاق نوری مالیکی باسیان لە هەڵبژاردنی ئەمدواییەی عێڕاق کردووە.
لە رونکردنەوەیەکی کۆشکی سپی‌دا هاتووه كه له‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌دا بایدن پیرۆزبای لە گەلی عێڕاق کردووە بەبۆنەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێڕاقی و ئاماژه‌ی به‌وه كردووه به‌هۆی ئه‌و دۆخه‌ی ئێستا عێراق پێیدا تێده‌په‌ڕێ کاری پەرلەمانی نوێ زۆر گرانتر دەبێ.
لەبەشێکی دیكه‌ی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا باس لە رەوشی ئەمنی پارێزگای ئەنبار کراوە و بایدن جەختی لەسەر گرنگی پەیڕەوکردنی سیاسەتێکی یەکسان له‌گه‌ڵ پاراستنی ئەمنییهت بۆ بەدەستهێنانی هاریکاری و پشتگیری گەل کردۆتەوە.
جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا هه‌روه‌ها خۆشحاڵی خۆی به‌رامبه‌ر ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنانه ده‌ربڕیوه كه له دژی ڕێکخراوی دەوڵەتی ئیسلام لە عێڕاق و شام داعش ئه‌نجام ده‌درێن و دووپاتیكرده‌وه کە دەبێ بله كاتی رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی تیرۆرستاندا حکومەتی عێڕاق هەوڵی تەواو بۆ پاراستنی گیانی هاوڵاتیانی سیڤیل و پاراستنی سەروەری یاسا بدا.
لەپەیوەندیە تەلەفۆنیەکەدا جەخت لە هاریکاری ماوەدرێژی نێوان ئەمریکا و عێڕاق کراوەتەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستان کە ئێستا لەڕێێ داعشەوە بوونەتە مەترسی بۆسەر ناوچەکە.